لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی دڵنیایی دەدات كە
"بە هەمو توانایەکەوە کار بۆ پاراستنی ناوماڵی یەکێتی
دەکات و ڕێگە بە لێکترازان نادات و بە ڕێگەی ئاشتی و برایەتی کار بۆ چارەسەرکردنی
کێشەکان دەکات."
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئێوارەی ئەمڕۆ
پێنجشەممە، لاهور شێخ جەنگی لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە ژمارەیەکی زۆر ئەندام
و کادر و لایەنگرانی یەکێتیی، کە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی
دەربڕینی پشتیوانی سەردانیان کردبو.
لاهور شێخ جەنگی لە وتەیەكدا جەختی كردەوە کە "بە
گیانێکی یەکێتییانە ئامادەی چارەسەرکردنی کێشەکانە بە پێی پەیڕەو و پرۆگرامی حزبی
و لە ناو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی."و "هەر بڕیارێکیش لەلایەن یەکێتییەوە
بدرێت پێوەی پابەند دەبێت."
دڵنیاشی کردنەوە کە "بە هەمو توانایەکەوە
کار بۆ پاراستنی ناوماڵی یەکێتیی دەکات و ڕێگە بە لێکترازان نادات و بە ڕێگەی ئاشتی
و برایەتی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات."