قایمقامی شێخان رایگەیاند، دەوروبەری سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە،
چوار موشەک لە سنوری موسڵەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی زیلکانی سوپای تورکیا لە
باشیك کران.
ئاوێنە: سەردار یەحیا بەرزنجی، قایمقای شێخان بە
روداوی راگەیاند، موشەکەکان لەنێوان گوندەکانی "جیبران" و "گوداد"
کەوتنە خوارەوە کە هەردوکیان لە سنووری شارۆچکەی باشیکن.
وتیشی"دو لە
موشەکەکان تەقینەوە و دوانەکەی دیکەیان نەتەقینەوە."
بە وتەی قایمقامی
شێخان، هێرشە موشەکییەکە "هیچ زیانێکی نەبوە."
ئەوە دوەمجارە لەماوەی ئەمساڵدا هێرش دەکرێتە سەر بنکەی سەربازیی تورکیا
لە باشیک.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵ چوار موشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشیک کران.
وەزارەتی دەرەوەی
تورکیا ئەو کات بڵاویکردەوە کە سەربازێکیان کوژراوە؛ هەر لە ئەنجامی ئەو هێرشە موشەکیە
کچێک برینداربو.
گروپی چهكداری
"ئهسحابولكههف" له بهیاننامهیهكدا بهرپرسیارێتی ئەو هێرشە موشهكییهی
مانگی نیساندیان لە ئەستۆ گرتبو.