توركیا كوژرانی سەربازێكی وڵاتەكەی لە باشوری كوردستان راگەیاند
  2021-08-13       299       

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی گەریلاكانی پەكەكە به‌ هاوه‌ن بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كیان له‌ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-ھەورەتریشقە" له‌ باشوری كوردستان، سه‌ربازێكیان كوژراوە.

ئاوێنە: له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه ‌كراوه‌ بنكه‌یه‌كی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-ھەورەتریشقە" له‌ باشوری كوردستان، له‌لایه‌ن گەریلاكانی په‌كه‌كه‌وه‌ به‌ هاوه‌ن په‌لامار دراوە‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێك به‌ سه‌ختی برینداربوه‌و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی قسەی وەزارەتی بەرگری توركیا، سوپای وڵاتەكە دەستبەجێ وەڵامی هێرشەكەی پەكەكەیان داوەتەوەو لە ئاكامدا سێ گەریلا شەهیدبون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×