كاندیدێكی پارتی: بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دو بارەگا لەناو كەركوك دەكەینەوە
  2021-08-13       559       

شاخەوان عەبدوڵا، كاندیدی پارتی لە بازنەی یەکی کەرکوک ئاشکرای کرد، لەسەر داوای سەركردایەتی حزبەكەیان، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لەناو كەركوك دو بارەگا دەكەنەوەو لە دەرەوەی شارەكەش بارەگای دیكەیان دەبێت.

ئاوێنە: شاخەوان عەبدوڵا، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند"من وەکو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەڕێمەوە بۆ کەرکوک و لەوێ بانگەشە دەکەم و ئێستا ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە دەکەم و لەسەرەتا بۆ بانگەشە لەناو کەرکوک دو بارەگا دەکەینەوە و لە دەرەوەی شاریش بارەگامان دەبێت بۆ ئەوەی لەوێ بانگەشە بکەین."

ئەو کاندیدەی پارتی باسی لەوەش کرد''گەڕانەوەمان لەسەر داوای سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە و جارێ ئێمە دەگەڕێینەوەو حیزبیش لە گفتوگۆدایە بۆ گەڕانەوە، بەڵام ھەڵبژاردن نزیک بوەتەوە، بۆیە سەرەتا ئێمە دەگەڕێینەوە."

وتیشی''ئەو بارەگایانەی دەکرێنەوە بۆ کاندیدو کادیرو ئەندامانی خۆمانەو دەمانەوێت لە کەرکوک بانگەشە بکەین و لەناو خەڵکی خۆمان بین و لە ماوەیەکی زۆر نزیکیشدا دەست بە گەڕانەوە دەکەین."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×