ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنوسی شەهید، وەدات حسێن بەرز رادەگیرێت
  2021-08-13       628       

ئەمڕۆ هەینی 13ی ئاب، ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس ’وەدات حسێن’ە و بڕیارە لە دهۆك و سلێمانی بە چالاكی، ئەو ساڵیادە بەرز رابگیرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنج ساڵ تیدەپەڕێت بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس وەدات حسێن، رۆژنامەنوسی ماڵپەڕی رۆژ نیوز، کە رۆژی 13ی ئابی 2016، لە شاری دهۆک، دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر، شەهید کرا.

بڕیارە سەعات 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ  لەسەر مەزارەکەی لە گۆڕستانی شاخکێ-ی دهۆک، یادی ئەو ڕۆژنامەنوسە شەهیدە بە ئامادەبونی خانەوادەکەی و ڕۆژنامەنوس، چالاکوان و ئازادیخوازان، بەرز رابگیرێت.

هەروەها لە شاری سلێمانی، لە باخچەی ماڵی سندی، ئاژانسی ڕۆژنیوز مەراسیمی بەرزڕاگرتنی یادی ‘وەدات حسێن’، بەڕێوەدەبات و بانگهێشتی ئازادیخوازان دەکات، بەشداریی لە مەراسیمەکەدا بکەن.

ڕۆژی 13ی ئابی 2016 ڕۆژنامەنووس ‘وەدات حسێن’ دوای چونەدەرەوەی لە ماڵ، لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک ڕفێندرا و پاش ئەشکەنجەدانێکی زۆر، شەهید کرا، لە کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆ، تەرمەکەی لە ڕێگای سێمێل -دهۆک، دۆزرایەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×