د.عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
لەبارەی كێشەی كەمئاوی لە شارەكە رایگەیاند، حکومه‌تی هه‌رێم ئەولەویەتی داوە بە
موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌گه‌رنا کێشه‌ی ئاوی هه‌ولێر به دروستکردنی پرۆژه‌ی ئاوی ئیفرازی چوار بەتەواوی
چارەسەر دەبێت کە تێچوەکەی زیاتر لە نیو ملیار دۆلارەو لە پلانی حكومەتی هەرێمدایە
سەرجەم ئەو بیرانەی لە هەولێر لێدراو‌ن، دابخرێن. دەشڵێت: لە مانگی 6ی ئەمساڵ
پێشبینی ئەوەمان كرد كە لە مانگەكانی 7 و 8 و 9 كێشەی ئاو لە هەولێر دروست دەبێت.
جەختیش دەكاتەوە "کێشەی ئاو لە هەولێر بەشێکی فەرمانگەکانی حکومەت لێی بەرپرسن
بەشێکی تریشی هاوڵاتی لێی بەرپرسە."
ئاوێنە: د.عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە
چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، سەبارەت بە كێشەی كەمئاوی وتی"به‌شێک
له‌و کێشانه فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت لێی به‌رپرسیارن و به‌شێکیشیان هاوڵاتی لێی
به‌رپرسیاره، ئه‌و به‌شه‌ی حکومه‌ت لێی به‌رپرسیاره له‌ڕاستیدا به نوسراوێکی فه‌رمی
له 15-6ی ئه‌مساڵدا ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوسینگه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری
شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆکانمان کردوه
که پێشبینی ئه‌وه‌مانکرد له‌مانگەكانی 7 و 8 و 9 گرفتی ئاو له هه‌ولێر دروست ببێت،
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ردو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر و ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر
له‌ئێستادا گوژمه‌ی ته‌شغیلیان که‌مکراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش وایکردوه که ئه‌وان نه‌توانن
به کاره‌کانیانی خۆیان هه‌ڵبستن و پرۆژه‌کانیان ته‌واو بکه‌ن و نه‌توانن به ته‌واوی
توانای خۆیان ئیش بکه‌ن له‌کاتی پێویستدا."
سەرۆکی ئەنجومەنی
پارێزگای هەولێر جەختیکردەوە"ئه‌م که‌م ئاوییه زۆربه‌ی شاری هه‌ولێر نزیکه‌ی
60% ی شه‌به‌که‌ی ئیفرازه به‌ته‌واوه‌تی ڕاوه‌ستا واته ئه‌و گه‌ڕه‌کانی که ئه‌وان
ناویان لێی ده‌نێن بابڵێن ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، سه‌رجه‌میان ئاویان لێبڕابو
ئه‌و گه‌ڕه‌کانی تایبه‌تن وه‌کو موفتی و ڕوناکی به‌هه‌مان شێوه له‌وێش ئاو که‌م بوه
به‌ڵام ئه‌و تینه بۆ هاوڵاتی چینی هه‌ژار زیاتر هاتوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌که‌م
توانای کڕینی ئاوی نییه له‌کاتێکدا ته‌نکه‌ری ئاو زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ستده‌که‌وێت،
دوه‌م هاوڵاتی چینی هه‌ژار ڕۆژانه ده‌رده‌چێت بۆ ئیش و کاره‌کانی ناکرێت ئه‌و بمێنێته‌وه
یان به‌دوای ئاودا بگه‌ڕێت و کار و کاسپی خۆی به‌جێ بهێڵێت یان پاره‌ی تایبه‌ت
دابنێت بۆ کڕینی ئاو، به‌ڕاستی ئه‌و تینه‌یان بۆ هات و حه‌قی ئه‌وان بوه و ئێمه‌ش
پاڵپشتیان ده‌که‌ین بۆیه ده‌بێت به زوترین کات ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ربکرێت، هه‌فته‌ی
داهاتوی کۆبونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ین و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر و ئاوی ده‌وروبه‌ری
هه‌ولێر له‌ناو کۆبونه‌وه‌که ئاماده ده‌بن ئه‌م پرسه‌شیان به‌ره‌و ڕو ده‌کرێته‌وه."
پێرێ دانیشتوانی گەڕەكی(باداوە)ی هەولێر
بەهۆی نەبونی ئاو لەو گەڕەکەكە گربونەوە، موختاری گەڕەکەکە هێرشی کردە سەر هەردو کەناڵی
ئێن ئاڕتی و سپێدە بەپێی ڕاگەیەندنی هەریەک لەو کەناڵانە خۆیان" جگە لەوەی ڕایگەیاند
کە هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە ڕاست ناکەن و بەتوندی دەستی دانیشتوییەکی ئەو گەڕەکەی ڕاوەشاند.
د.عەلی ڕەشید
ئاماژەی بەوەکرد" بەڕاستی ئەو کەسە(موختارەکە) ئاستی ڕۆشنبیری خۆی پیشاندا،
شتێکی ناشیرین بو، ناشارستانی بو له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڵاتی مافی خۆیه‌تی به‌دیموکراتیانه
هه‌مو داواکاریه‌کانی خۆی پێشکه‌ش بکات، ئه‌م که‌سه ئاستی ڕۆشنبیری زۆر نزم بو به‌ڕاستی
هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد، ئیجرائاتیشی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، تیمی NRT سکاڵایان پێشکه‌ش کردوه، ئێستا له‌دوای
ئه‌وه‌ن که ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر بکرێت، هه‌ر که‌یسێکیش بچێته دادگا ئێمه
وه‌کو ئه‌نجومه‌ن ده‌ستی لێده‌کشێنینه‌وه هه‌تا دادگا خۆی کێشه‌که یه‌کلایی ده‌کاته‌وه
چونکه ناکرێت که‌یسێک له دادگا بێت و بڕیاره‌کانمان دژ به‌یه‌کتر بێت، دادگا سه‌روه‌ره
و دادگا بڕیاره‌که یه‌کلایی ده‌کاته‌وه."
سەرۆکی ئەنجومەنی
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکرد" کێشه‌ی ئێمه، قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر
ئاستی هه‌رێمی کوردستان یه‌کێکه له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌کان واته حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان هه‌مو ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داناوه ئه‌گه‌رنا کێشه‌ی
ئاوی هه‌ولێر به‌گشتی به دروستکردنی پرۆژه‌ی ئاوی ئیفرازی چواری هه‌ولێر چارەسەر
دەبێت که ئێستا کۆمپانیای By water جێبه‌جێی ده‌کات، له پلانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه سه‌رجه‌م ئه‌و
بیرانه‌ی که له‌ناو هه‌ولێر لێدراو‌ن دابخەین چونکه ئاوی ژێرزه‌وی موڵکی ته‌نها ئێمه
نییه به‌ڵکو موڵکی نه‌وه‌کانی داهاتوشه."
د.عەلی ڕەشید ئەوەشی
وت" بەدروستکردنی ئه‌م پرۆژه‌یه (پڕۆژەی ئیفرازی چوار) به‌دڵنیاییه‌وه کێشه‌ی
قه‌یرانی ئاو له هه‌ولێر به یه‌کجاری چاره‌سه‌ر دەبێت، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی و
بڕینی بودجه و موچه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن به‌غدا ئه‌مه کارێکی زۆری کرده
سه‌ر پرۆژه ستراتیژیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه پرۆژه‌یه‌کی زۆر
گرنگه چوار قۆناغه، به‌وردی نازانم تێچوی پڕۆژەکە چەندە به‌ڵام دڵنیام که له‌سه‌روی
نیو ملیار واته 500 ملیۆن دۆلارەوەوە."