لە لافاوەكەی توركیادا تا ئێستا 27 كەس گیانیان لەدەستداوە
  2021-08-13       586       

بەڕێوبەرایەتی کارەساتی سروشتی و دۆخی لەناکاوی توركیا دەربارەی لافاوەکەی رۆژئاوای دەریای رەش رایگەیاند، تا ئێستا 27 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو هاوڵاتییەكیش بێسەروشوێنە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندرێكدا ئاماژەی داوە کە سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە گواستنەوەی دانیشتوانی ناوچە زیانلێکەوتوەکان بۆ شوێنی ئارام و ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە تا ئێستا 25 کەس لە پارێزگای کاستامۆنو و دو کەس لە سینۆپ بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، گەڕانیش بەدوای ئەو هاوڵاتییەدا بەردەوامە کە لە پاریزگای بارتن بێسەروشوێن بوە.

هەروەها باسی لەوەش کردوە کە رێکخراوی مانگی سوری تورکی 217 کارمەند و 51 ئۆتۆمبێلی ناردوەتە ناوچەکە و رۆژانە ژەمی گەرم پێشکەشی لێقەوماوان دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×