لە كەركوك كەسێك بە 30 هەزار سیم كارتی "نایاساییەوە" دەستگیركرا
  2021-08-13       440       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، ئاشكرایكرد، كەسێكیان بە 30 هەزار سیم كارتی نایاساییەوە لەكەركوك دەستگیركردوە كە ویستویەتی بیانگوازێتەوە بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەمەبەستی بەكارهێنانیان لە دەرەوەی یاسا.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەشی هەواڵگری سەربازی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك توانیویانە گەورەترین كردەوەی قاچاخچێتی سیم كارتی سەر بە كۆمپانیایەكی گەیاندن پوچەڵ بكەنەوە كە ئەو سیم كارتانە هیچ مۆڵەتێك و فۆرمی رەسمییان نەبوەو خاوەنەكەی ویستویەتی بۆ چەند پارێزگایەك بیانگوازێتەوە بەمەبەستی بەكارهێنانیان لە كاری نایاساییدا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە خاوەنی سیم كارتەكان لە بۆسەیەكی هێزەكانیان لە بازگەی "دارمان" لە پارێزگای كەركوك دەستگیركراوەو دەستیش گیراوە بەسەر سیم كارتەكان و ئۆتۆمبێلەكەیداو دواتر خۆی و ئۆتۆمبێلەكەی و كەرەستە دەستبەسەرداگیراوەكان رادەستی لایەنی پەیوەندیداركراون بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بگیرێتەبەر.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×