کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان زەنگی "داڕوخانی کەرتی پەلەوەر" لێدەدات
  2021-08-14       593       

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ جارێکی دیکە زەنگی داڕوخانی کەرتی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان لێ دەدات و رایدەگەیەنێت، خاوەن پڕۆژەکان بەرەو مایەپوچبون دەڕۆن.

ئاوێنە، زریان محەمەد: نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە ئاوێنەی راگەیاند" کەرتی پەلەوەر لەئێستادا بەتەواوی مەترسی هەرەسهێنانی لەسەرە، هیچ لایەنێک خۆی ناکات بەخاوەنی ئەم کەرتە، پشتیوانی تەواومان ناکەن بۆ مانەوەو لەسەر پێوەستانی خۆی کە دەرفەتی کاری بۆ هەزاران خێزان رەخساندوە."

راشیگەیاند"لەئێستادا بەردەوام نرخی عەلەف لەسەر خاوەن پرۆژەکان بەرزدەبێتەوە بەبێ ئەوەی چاودێری لەسەر کارگەکانی دروستکردنی عەلەف هەبێت، لەماوەی چەند مانگێكدا نرخی هەر یەک تۆن عەلەف لە ٤٥٠ دۆلارەوە بۆ ٥٥٠ دۆلار بەرز بۆتەوە، نرخی هەر یەک جوچک لە ٣٠ سەنتەوە بۆ ٨٥ سەنت بەرز بۆتەوە، پێشبینی دەکرێت نرخی جوچک بگاتە ١ دۆلار کە ئەمەش نرخێکی بەرزە بۆ خاوەن پرۆژەکان و تێچوی زۆر دەبێت."

ئاماژەی بەوەشدا لەکاتێکدا مریشک دەچێتە بازاڕەوە کە نرخی ٢٠٠ دینار زیاد دەبێت هەمولایەک نیگەرانیان دەگەیەنن پێمان و ڕێگری لێ دەکرێت بچێتە دەرەوە، ئێمە ماوەی سێ ساڵە داوا لەحکومەت دەکەین نرخ بۆ پەلەوەر دیاریبکات و بەشێوەی سیستماتیک ئەم کەرتە لە هەرەسهێنان و داڕوخان بوەستێنێت.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان جەخت لەوە دەکاتەوە"لەئێستادا بەهۆی چەندین نەخۆشییەوە رۆژانە لەناو هۆڵەکانی بەخێوکردنی پەلەوەردا بە سەدان جوچک و مریشک مردار دەبنەوەو زیانی زۆر بە خاوەن کێڵگەکان دەگەیەنێت، لەئێستادا خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان ترسیان لەوە هەیە جارێکی تر هۆڵەکانیان پڕکەنەوە لە جوچک بەهۆی گرانی عەلەف و جوچک ئەمەش وادەکات كەرتەکەمان بەتەواوی ئیفلیج ببێت."

نازم جاف، دەشڵێت"بەوپەڕی توانامانەوە ئەم کەرتەمان لەسەر پێ هێشتۆتوە، نەمان هێشتوە تائێستا بکەوێت و بەردەوام دەستمان ناوە بەڕوی هەمو وەزارەت و کەسایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ هێشتنەوەی ئەم کەرتەو پشتیوانی کردنمان بەڵام هەوڵەکانی ئەوان وەک پێویست نییە."

لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان ٩٠٠ پرۆژەی بەرهەمهێنانی مریشک هەیە کە خۆی لە ١٣٠٠ هۆڵ دەبینێتەوە بێجگە لەپڕۆژەی نایاسایی.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×