پارێزگاری هەولێر دەڵێت: كێشەی ئاو چارەسەر بوە
  2021-08-14       345       

پارێزگارى هەولێر رایدەگەیەنێت، پلانى خێرایان بۆ كێشه‌ی ئاو جێبەجێ کردوەو "ئێستا گرفتى ئاوى هەولێر چارەسەر بوە و دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌"و لە داهاتوشدا پلانى ستراتیژییان جێبەجێکردنى پڕۆژەى ئیفرازى چوار دەبێت.

ئاوێنە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، ئەمڕۆ شەممە، له‌ باره‌ی كێشه‌ی كه‌مئاویی لە هەولێر بە میدیاكانی پارتی وت"ئێسته‌ پڕۆژه‌ی ئاوی قه‌ندیل و ئیفراز یه‌ك و دو سێ، به‌ته‌واوی كار ده‌كه‌ن، بابه‌تی بیره‌كان و چاككردنیان و دیاریكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی پێویستیان به‌ دروستكردنی بیری تازه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌، تیمه‌كانی پارێزگا و شاره‌وانیی هه‌ولێر و قایمقامیه‌ت و شه‌ش شاره‌وانییه‌كه‌ی هه‌ولێر و ده‌زگا خێرخوازییه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌ گه‌یاندنی ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه‌ وه‌كو پلانی كاتی، پلانی ستراتیژیش دروستكردنی ئاوی ئیفراز چواره‌و كێشه‌ی ئاوی هه‌ولێر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر ده‌كا، یه‌كێك له‌ پلانه‌كانی دیكه‌ش دروستكردنی خه‌زانێكی گه‌وره‌یه‌."

باسی لەوەش کرد کە ئەو پڕۆەژەیە، ڕاکێشانى هێڵى ئاو و دروستکردنى کۆگاى گەورەى ئاو لە خۆی دەگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×