نەخۆشخانەی قەڵا كە تایبەتە بە کۆرۆنا لە قەزای کەلار، توانای وەرگرتنی توشبوانی كۆرۆنای نەما، ئەوەش بەهۆی زۆری نەخۆش لەو نەحۆشخانەیە.
ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: لە راگەیەنراوێکدا نەخۆشخانەی قەڵا لەقەزای کەلار، داوا لە هاوڵاتیان دەکات رێنماییە تەدروستییەکان جێبەجێ بکەن و خۆیان بپارێزن.
هێما بۆ ئەوەش دەکات، نەخۆشخانەکە توانای وەرگرتنی نەخۆشی نەماوە، مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر زەرور نەبێت، چونکە سەروی 65 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەكە کراوە.
بەپێی ئاماری راگەیاندنی تەندروستی گەرمیان، ئەو کەسانەی لەگەرمیان بەکۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و تۆمار کراون تاوەکو ئێستا 302 کەس بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە.