وەزیری کارەبا: رێگە نادەین كەمتەرخەمی لە پاراستنی گیانی فەرمانبەرانی وەزارەتدا بكرێت
  2021-08-14       244       

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و گواستنەوەو دابەشکردنی کارەبا رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین کەمتەرخەمی لە پاراستنی گیانی فەرمانبەرانی وەزارەت لەوانە تیمەکانی چاککردنەوە بکرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە، تەواوی پێداویستی و کەلوپەلی خۆپارێزیی پیشەییان بۆ تیمەکانی دابین کردوەو رێنمایی پیویستیش بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنی کارو پاراستنی گیانی تیمەکانی دەرکردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر بەڕێوەبەر یان فەرمانبەرێکی وەزارەت لە میانەی جێبەجێکردنی کارەکانیدا، کەلوپەلی خۆپارێزی پیشەیی بەکار نەهێنێت لە بەرانبەر پاراستنی گیانی خۆی و هاوکارانی کەمتەرخەمی بنوێنێت و پابەندی رێنماییەکان نەبێت لێى قبوڵ ناكريت.

وەزارەتی کارەبا بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەرو تیمەکانی وتویەتی، هەمو رێوشوێنێک دەگرنەبەرو رێگە بە هیچ جۆرە خەمساردی و پابەندنەبونێک بە رێنماییەکان نادرێت و بە توندیش چاودێریی پرۆسەکانی خۆپارێزیی پێشەیی دەکرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×