ژمارەی ئەوانە بەهۆی لافاوەكەی توركیاوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 41 كەس
  2021-08-14       386       

سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا رایگەیاند، به‌ هۆی ئه‌و لافاوه‌ی ناوچه‌كانی رۆژئاوای ده‌ریای ره‌شی گرته‌‌وه‌ 34 كه‌س له‌ كاستامۆنو و شه‌ش كه‌سیش له‌ سینۆپ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ئەمڕۆش تەرمی ئەو هاوڵاتییە لە بارتن دۆزرایەوە كە ماوەی چوار رۆژ بو تیمەكان بەدوایدا دەگەڕان.

ئاوێنە: ئاژانسی رەسمی توركیا بڵاویكردەوە لە شارۆچکەی ئوڵوس سەر بە پارێزگای بارتن تەرمی ژنێکی بەساڵاچو بەناوی عاریفە ئوناڵ، لە دوری نزیکەی 600 کیلۆمەتر لە ماڵەکەی خۆی و لە کەناری رووبارێکدا دۆزرایەوە.

تیمە فریاگوزارییەکان ماوەی چوار رۆژ بو بە دوای ئەو ژنە تەمەن 85 ساڵەدا دەگەڕان کە لە کاتی لافاوەکەی ناوچەکانی رۆژئاوای دەریای رەش بێسەروشوێن ببو.

سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا، لە راگەیەندراوێكدا وتی، تا ئێستا جگە لەو ژنەی كە ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە به‌هۆی لافاوه‌وه‌ 34 كەس له‌ كاستامۆنو و شه‌ش كەسی دیكەش له‌ سینۆپ گیانیان له‌ده‌ست داوه.

بەوەش ژمارەی ئەوانەی بەهۆی لافاوەوە لە توركیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 41 كەس.

سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا وتوشیەتی، نۆ كەس لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چاره‌سه‌ری پزیشكی وەردەگرن و كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتنی تیمه‌كان ‌ له‌ شارۆچكه‌ی ئایناجك له‌ پارێزگای سینۆپ و شارۆچكه‌ی بۆزكورت له‌ پارێزگای كاستامۆنو درێژەیان هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×