ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنا لەهەرێم: چاكبونەوە زیاتر لە دو هێندەی توشبونە
  2021-08-14       810       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوەو ژمارەی توشبوانی نوێش داكشاوەو بەشێوەیەك ژمارەی ئەوانەی چاكبونەتەوە زیاتر لە دو هێندەی ژمارەی توشبوانی نوێ بوەو هاوكات 19 توشبوی دیكەی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە كە 12یان لە هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ هەزارو 736 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 827 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و دو هەزارو 2010 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 19 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 12 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 3 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×