فڕۆکەیەکی ئاگر کوژێنەوەی تورکیا کەوتەخوارەوە و تەواوی ئەندامانی تیمەكە گیانیان لەدەستدا
  2021-08-14       677       

فڕۆکەیەکی ئاگر کوژێنەوەی تورکیا لە ناوچەی مەراش لە باشووری تورکیا کەوتە خوارەوە، تەواوی ئەندامانی تیمەكەش گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی هەواڵی میدیای فەرمی توركیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی مەراش لە باشووری وڵاتەکەیان فڕۆکەیەکی ئاگرکوژاندنەوە لەكاتی ئاگر كوژاندنەوە لە ناوچەیەكی شاخاویی کەوتووەتە خوارەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، فڕۆکەکە لە جۆری B-200 بووە و لە ڕوسیا بەکرێ وەریگرتوە.

هاوكات وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە هەشت  ئەندامانی تیمەكە گیانیان لەدەستداوە، كە پێنج كارمەندیان ڕووسیین و سیانەكەی دیكەش توركن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×