2021-08-14   872     
250 ساڵ لە جەنگ و دەستێوەردانی سەربازیی.. قەبارەی زیانە مرۆییەکانی ئەمریکا لە جەنگەکان کە دووچاری بووەتەوە چەندە؟، لەگەڵ ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ کشانەوەی سەربازیی لە ئەفغانستان و عێراق، شرۆڤەکاران شیکردنەوە بۆ سوود و مەبەستی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە دەرەوە دەکەن و هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکەن کە لە جەنگەکان دووچاری بووەتەوە.
ئاوێنه: بە گوێرەی پێگەی "Statista"ی تایبەتمەند بە داتاکان، لە جەنگی شۆڕشی ئەمریکاوە کە لە ساڵی 1775 هەڵگیرساوە، ئەمریکا نزیکەی 10 جەنگی گەورەی ئەنجامداوە، بە پێی خەمڵاندنەکان بەرزترین ئاستی کوژران لە جەنگی نێوخۆیی ئەمریکا تۆمارکراوە کە تەنها لە رۆژێکدا 425 کەس دەکوژراوە، لەبەرامبەر کوژرانی 200 کەس لە جەنگی دووەمی جیهانی و کوژرانی 100 کەس لە جەنگی یەکەمی جیهانی.
ئەمەش لیستی قەبارەی زیانە مرۆییەکانی ئەمریکایە لە جەنگە سەرەکییەکان لە ماوەی دوو سەدە و نیوی رابردوو:
1- جەنگی نێوخۆیی ئەمریکا (620 هەزار کوژراو).
2- جەنگی دووەمی جیهانی (405 هەزار کوژراو).
3- جەنگی یەکەمی جیهانی (116 هەزار کوژراو).
4- جەنگی ڤێتنام (58 هەزار کوژراو).
5- جەنگی کۆریا (36 هەزار کوژراو).
6- جەنگی شۆڕشی ئەمریکا (25 هەزار کوژراو).
7- جەنگی ساڵی 1812 (20 هەزار کوژراو).
8- جەنگی ئەمریکا ـ مەکسیک (13 هەزار کوژراو).
9- جەنگی دژ بە تیرۆر (7 هەزار کوژراو).
10- جەنگی ئەمریکا ـ ئیسپانیا (2.4 هەزار کوژراو).
جێی باسە، جەنگی دژ بە تیرۆر بریتین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراق و سووریا و ئەفغانستان لە ساڵی 2001ەوە و هەندێک لەو جەنگانە درێژەیان هەیە تا ئێستا. گەورەترین زیانەکانی جەنگی دژ بە تیرۆر لە عێراق لە نێوان ساڵانی 2003-2010 روویداوە کە نزیکەی 4.4 هەزار سەربازی ئەمریکا کوژراون.
Aa