لە عەفرین و گرێ سپی ٢٤ ھاوڵاتی مەدەنی رفێندراون
  2021-08-14       318       

گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە ھەرێمی عەفرین و عەزاز و گرێ سپی لە نێوان ١٠ و ١٣ی ئەم مانگەدا ٢٤ ھاوڵاتی مەدەنییان رفاندووە و ٢٠ ماڵیشیان رووخاندووە.

ئاوێنه‌: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی عەفرین بڵاویکردەوە، لە ١٠ مانگی ئاب لە گوندی جەلەمە سەر بە ناوچەی جندێرێس سەر بە عەفرین چوار ھاوڵاتی مەدەنی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە رفێنراون، لە گوندی قورتقولاقی سەر بە شاروچکەی شەرا لە عەفرین ١٥ ھاوڵاتی سیڤیل رەفێنراون و ٢٠ خانوی ھاوڵاتیانی ھەمان گوند لەلایەن چەکدارەکانەوە روخێنراون، لە ناوچەی عەزازیش دوو ھاوڵاتی خەڵکی عەفرین لەلایەن چەکدارانەوە رفێندراون.

بە پێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی عەفرین، چەکدارانی سەر بە تورکیا لە گرێ سپی دوو ژن و منداڵێکی ساوایان لە ١١ی ئەم مانگەوە رفاندوووە و بەرەو شوێنێکی نەدیار براون و بۆ ئازادکرنیشیان داوای فیدیە لە کەسوکاریان دەکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×