2021-08-14   414     
به ئامانجی رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كۆرۆنا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا سه‌رجه‌م دامه‌زراوه حكومییه‌كان و بانكه‌كان و شوێنه بازرگانییه‌كان بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ دابخرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی وته‌بێژی لیژنه‌ی نیشتمانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه حكومییه‌كان و بانكه‌كان و شوێنه بازرگانییه‌كان داده‌خرێن.
عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی وتی: "له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه تا رۆژی هه‌ینی داهاتوو رێگا به كه‌س نادرێت له‌نێوان شاره‌كاندا گه‌شت بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌موو ئه‌و رێگه پێدانانه‌ی بۆ گه‌شتكردن دراون به هاوڵاتیان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی لیژنه‌ی نیشتمانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م هاوڵاتیان پایه‌ندی پرۆتۆكۆله ته‌ندروستییه‌كان بن.
وتیشی: "له رۆژانی داهاتوودا ته‌نها رێگا به پیشه پێویسته‌كان و فرۆشگاكانی كه‌لوپه‌له سه‌ره‌كییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام بن له كاركردن و ئه‌وانی تر داده‌خرێن".
راشیگه‌یاند كه به‌پێی بڕیاره‌كه رێوره‌سمی پرسه‌ی حسه‌ینییه‌كان له شوێنه داخراوه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.