گەریلا لە باکوور بارەگایەکی سوپای تورکیای کردە ئامانج
  2021-08-14       350       
هێزەکانی گەریلا لەدژی بارەگای گارەی سوپای توركیا لە ناوچەی چەلێی باکووری کوردستان، چالاکیان ئەنجامدا، لە چالاکیەکەدا سێ سه‌رباز كوژران  و چەکێکی A4 تێکشکێندرا و مۆڵگەیەک ڕووخێنرا.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژبە سوپای تورک لە با،کووری کوردستان و و هێرشە داگیرکەرانەکان ڕاگەیاندروێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی زاپ:

١٢ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەکی بەیانی، هێزەکانمان لە دولاوە بارەگای سەربازیی گارەی سوپای داگیرکەری تورک، لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگیان کردە ئامانج، گروپی یەکەم لە نزیکەوە لەدژی سەنگەرێک کە چەکێکی A4ی تێدابوو چالاکیان ئەنجامدا، چەکەکە تێکشکێندرا و مۆڵگەیەک ڕووخێندرا، گروپی دووەمیش مۆڵگەکانی نزیک بارەگاکەیان کردە ئامانج، کە لە ئەنجامیدا، مۆڵگەیەک ڕووخێنرا و دوو داگیرکەرەکەی ناوی سزادران.

لە چالاکیەکەدا کە بە بۆنەی ١٥ی تەباخەوە ئەنجامدرا، بە گشتی ٣ داگیرکەر سزادران و چەکێکی ئەی ٤ و سەنگەرێک لەناوبران.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا:

١٣ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١١:٠٠ی شەو، جموجوڵی هێلیکۆپتەرەکان لە هێڵی قاشورا بینرا، هێلیکۆپتەرەکان کە ویستیان لە دەوروبەری گوندی دەرارێ هێرش بکەن، ڕووبەڕووی وەڵامی هێزەکانمان بوونەوە، لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانمان، هێلیکۆپتەرێک پێکرا و بە ناچاری لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە.

رۆژی ١٢ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەکی بەیانی، هەرێمەکانی شەهید ڕۆستەم، ئەشکەوتی برینداران و چیای ڕەشی سەربە هەرێمی زاپ و هەرێمەکانی سەر بە جیلۆی بچووک تۆپبارانکران.

١٣ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی بۆ ٠٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ تونێلەکانی شەڕ لە وەرخەلێی سەربە ئاڤاشین بە گازی کیمیاوی و چەکی قۆرس کرانە ئامانج، درۆنەکانیش بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕانەوە.

رۆژی ١٣ی ئەم مانگە، لەنێوان کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ی شەو، دەوروبەری گوندەکانی ئێدنێ، دێشیش و سەراڕووی سەربە کانی ماسی لە ئامێدی بە هێلیکۆپتەر بۆردومانکران، دەوروبەری گوندەکانی هرورێ و کێستەش تۆپبارانکران.

١٣ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٦:٣٦ خولەکی ئێوارە، فڕۆکە جەنگیەکان گوندی کاوکای دینارتەی سەربە شارۆچکەی ئاکرێیان بۆردومان کرد، هەمان رۆژ کاتژمێر ١٠:١٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ، دەورەبەری گوندی سەرگەلێی ناوچەی ئامیدی بۆردومانکرا، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ئاگر کەوتەوە.

لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×