2021-08-14   384     
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌ڵامی عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانی دایه‌وه و هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی په‌ینی كیمیایی ئاشكراكرد، راشیگه‌یاند، كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی و روبه‌روبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ر جوتیاران دروستبوه.
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند، عه‌بدولستار مه‌جید له رۆژی 12ی ئه‌م مانگه، له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆیدا پۆستێكی كردوه و كۆمه‌ڵێ پرسیاری ورژاندوه كه دڵنیاین جه‌نابیان باش ئاگاداری هه‌مو بار‌و دۆخێكی سێكته‌ری كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵ و ئاودێریه و ماوه‌یه‌كیش وه‌زیر بوه و له ئێستاشدا سه‌رۆكی لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێریه له په‌رله‌مانی كوردستان.
ده‌قی وه‌ڵامه‌كان:
یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به گرانبونی نرخی په‌ینی كیمیاوی به‌داخه‌وه كاك عه‌بدولستار رونكردنه‌وه‌ی پێویستی نه‌داوه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گرانبون و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی په‌ینی كیمیایی، چونكه په‌ینی كیمیایی له ئاستی جیهاندا وه‌كو هه‌ر به‌رهه‌مێكی تری هاورده‌كراو گۆڕانی به‌سه‌رداهاتوه و گرانبوه، به به‌راورد به‌ساڵانی پێش‌و، كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گۆڕانكاریه‌كان و كێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی په‌ین و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار و به‌ربڵاوبونی په‌تایی كۆرۆنا و به‌رزبونه‌وه‌ی بۆرسه‌ی په‌ین، كه به‌ڕێژه‌ی (%30) كاریگه‌ری راسته‌وخۆی خستۆته سه‌ر گرانبونی تێچونی نرخی به‌رهه‌مهێنان و هاورده‌كردنی په‌ین بۆ هه‌رێمی كوردستان له بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا.
دوه‌م: دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلار هۆكارێكی تری ناوخۆییه كه كاریگه‌ری خستۆته سه‌ر گرانبونی نرخی په‌ین .
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی دانانی باجێكی زۆر له‌سه‌ر په‌ینی كیمیایی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو هیچ جۆره باجێك له‌سه‌ر هاورده‌كردنی په‌ین وه‌رناگیرێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاوی زۆر گرنگ و جدی نراوه بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان و داواكراوه له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ مه‌به‌ستی لێخۆشبونی گومرگی و ئاسانكاری بۆ هاورده‌كردنی په‌ین له‌ده‌ره‌وه.
چواره‌م: سه‌باره‌ت به قۆرخكاری بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بۆ هاورده‌كردنی په‌ین به‌هیچ جۆرێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو قۆرخكاری بۆ هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌كراوه، به‌ڵكو له‌م كابینه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بڕیاردراوه به‌شێوازێكی ئازادانه كۆمپانیاكان ده‌توانن مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌ربگرن و په‌ین هاورده بكه‌ن، چونكه وه‌زاره‌تمان دژی هه‌مو جۆره قۆرخكاریه‌كه و ڕێگه‌ی به‌م دیارده‌یه نه‌داوه، بۆ دڵنیایی زیاتری جوتیاران ، نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باج نه‌خرێته سه‌ر به‌رهه‌می هاورده‌ی په‌ینی كیمیایی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ،وه به‌رده‌وام ئاسانكاری بۆ كۆمپانیاكان كراوه له‌ڕوی كارگێری و رۆتینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتری هاورده‌كردنی په‌ین بدرێت به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كێبڕكێ و دابینكردنی په‌ین و دابه‌زینی نرخی په‌ین له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و خزمه‌تی زیاتری جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌رجێك كۆمپانیاكه نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ره‌زمه‌ندی ئاسایشی هه‌بێت و په‌ینه‌كه رێگه‌پێدراو بێت .
پێنجه‌م: له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌هۆی قه‌یرانی داریی و نه‌بونی بودجه‌ی پاڵپشتی كراوی (اعاناتی زراعی) و به‌رده‌وام نه‌بونی قه‌رزی كشتوكاڵی له بانقه‌كان نه‌توانراوه هاوشێوه‌ی ساڵانی پێش‌و بڕێك له‌و هاوكاریانه وه‌كو دابینكردنی په‌ینی كیمیاوی بۆ جوتیاران دابین و دابه‌ش بكات له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تمان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان .
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو باسی له‌وه‌شكردوه، كاركردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی په‌ره‌پێدان و پاڵپشتی جوتیاران ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حكومه‌تی فیدراڵ و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌شداری پێكردنی كه‌رتی تایبه‌ت به‌رده‌وامه بۆ كارئاسانی و روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یران و فشارانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر جوتیارانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان.