29 پەرلەمانتار داوا ده‌كه‌ن پەرلەمان كۆببێته‌وه‌
  2021-08-14       354       
29 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرانبوونی نرخی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکان وەکو نرخی کارەبا و کەمئاوی دەکەن.

ئاوێنە: لە راگەیه‌ندراوێکدا، 29 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوایەکیان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە کە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی تایبەت ئەنجامبدات و تێیدا "كێشەکانی خەڵک" باسبکرێن و رێگەچارەیان بۆ بدۆزرێتەوە.

لەو راگەیه‌ندراوەدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کراوە، هاتووە کە "پاڵپشت بە ماددەکانی 8 و 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان داوا لە بەڕێزتان دەکەین بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بکەن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی تایبەت بە گرانبوونی نرخی خزمەتگوزارییەکان، کەمیی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی و نرخی کارەبا، باج، کەمئاوی، بەنزین و پەیینی کیمیایی".

ماوەی 10 رۆژ زیاترە نرخی بەنزین بەزرتربووەتەوە و لە رۆژانی رابردوویشدا کێشەی کەمئاوی له‌ هەولێر هه‌بوو .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×