2021-08-14   456     
پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، داوا له ره‌وتی سه‌در و 26 لایه‌نی دیكه‌ی عێراقی ده‌كه‌ن كه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كردوه، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ھاوڵاتیانی عێراق به‌بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه و به‌شداری بكه‌ن.
ئاوێنە: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی داواكاری خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكانی عێراق، بابه‌تی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بو به داواكاری زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌لایه‌نه سیاسییه‌كانیشه‌وه، ئه‌م داواكاریه‌ش له‌روانگه‌ی جاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسییانه‌ی كه دووچاری پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ھاتبون و له ئاكامیشیاندا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوی بواری ئابوری و خزمه‌تگوزاری به‌بێ چاره‌سه‌ر مابونه‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "بۆ ده‌ربازبون له‌و قه‌یرانانه و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گرفت و كێشه‌كانی ھاوڵاتیانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و دروستكردنی كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌تی فیدڕاڵی به فاكته‌رێكی باش زانرا بڕیاڕی له‌باره‌وه درا، به‌ڵام ھه‌ندێك لایه‌ن، له ئاكامی زیادبونی كێشه و گرفته‌كان و لێكدانه‌وه‌ی ھه‌ندێ لایه‌نی به‌رچاو له چۆنیه‌تی دروستبونی كێشه‌كان، رایانگه‌یاند كه به‌شداری له ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناكه‌ن، به ڕای پارتیمان ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردن و به‌شداری كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌روازه‌یه‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌دیھێنانی داواكاری خه‌ڵكی عێراق، ھه‌روه‌ھا بۆ ھاوكاری پرۆسه‌ی سیاسی و پاراستنی له چه‌قبه‌ستویی".
مه‌حمود محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه له پارتی داواده‌كه‌ین له له ته‌یاری سه‌دری و ھه‌ر 26 لایه‌نی دیكه‌ی كه رایانگه‌یاندوه به‌شداری ھه‌ڵبژاردن ناكه‌ن، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ھاوڵاتیانی عێراق به‌بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه و به‌شداری له ھه‌ڵبژاردن بكه‌ن وه‌كو داخوازییه‌كی ھاوڵاتیان و پێویستییه‌كی ھه‌نوكه‌ییش بۆ خزمه‌ت گه‌یاندنی زیاتر به پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و حكومڕانیه‌كی باش و ته‌ندروست".