بەغدا 200 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
  2021-08-14       604       

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا رایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاریداوە 25ی ئەم مانگە 200 ملیار دیناری دیکە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان رەوانەبکات و بۆ دابەشکردنی مووچە خەرج دەکرێت.

ئاوێنه‌: فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کەناڵی رووداوی  راگەیاندوە، "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەکۆی دەنگ بڕياردراوە کە بۆ ئەم مانگە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت." 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە، لە ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی بەغدا کراوە."
 
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەوەشی خستەڕو، بڕیارە 25-08-2021 پارەکە لەڕێگەی بانکەکانەوە بگاتە هەرێمی کوردستان.

15ی مانگی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانه‌ 200000000000  (دوو سه‌د ملیار) دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، تیایدا هاتبوو، بڕیاره‌كه‌ش تا ئه‌و كاته‌ كاری پێده‌كرێت كه‌ ورده‌كاری دارایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێكده‌خرێت و دواتریش بڕی پاره‌كه‌ زیاد یان كه‌م ده‌كات.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبو، رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی كراوه‌، بۆ ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت، بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به‌ ئابوری كوردستان، له‌وانه‌ش موچه‌ی خه‌ڵك. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×