بەرپرسێكی عێراقی: قاچاخچێتی لە دەروازەی باشماخ و پەروێزخان بنەبڕنەكراوە
  2021-08-14       1001       

بەرپرسی ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە و شیکاریە سیاسی و ئابووریەکان ڕایدەگەیەنێت؛ لەدوای ناردنی هێز بۆ دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان، قاچاخچێتی بنەبڕ نەکراوە.

ئاوێنه‌: لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، محەمەد حسێن، بەرپرسی ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە و شیکاریە سیاسی و ئابووریەکان، لەبارەی رێژەی قاچاخچێتی لەدوای ناردنی هێز بۆ مەرزەكان وتی: لەدوای ناردنی هێز بۆ دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان، قاچاخچێتی کەمێک کەمیکردووە، بەڵام 100% بنەبڕ نەکراوە.

باسی لەوەشكرد، هەنگاوەکان بۆ ڕێگرتن لە قاچاخ هێشتا لەسەرەتادان، لانیکەم، مانگێکمان پێویستە تا بە ژمارە، داهاتی ئەم مانگەی دوو دەروازەکە بەراورد بە داهاتەکانی مانگەکانی ڕابردوو بکەین، بزانین چەند زیادیکردووە.

هەفتەی ڕابردوو، بە مەبەستی ڕێگری و كۆتاییهێنان بە دیاردەی قاچاخی، هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بە فەرمانی جێگری سەرۆكی حكومەت لە مەرزی باشماخ و پەروێزخان جێگیركران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×