عەلی حەمەساڵح: کۆمپانیایەکی تورکی لە هەولێر تەنێک بەنزینی ئۆکتانی 92 بە 800 دۆلار دەفرۆشێت
  2021-08-15       525       

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کۆمپانیایەکی تورکی لە شاری هەولێر بەنزین دەفرۆشێت بە کۆ (جوملە) ئۆکتانی 92 تەنی 800 دۆلار بەجوملە، واتا لیترێک دەگاتە 900 دینار،  ئۆکتانی 94 دەگاتە ھەزار دینار.

ئاوێنه‌: عەلی حەمەساڵح لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزین لە نوسینێکدا باسی لەوەکردوە، "کۆمپانیایەکی تورکی لە ھەولێر بەنزین دەفرۆشێت بە کۆ (جوملە) ئۆکتانی 92 تەنی 800 دۆلار بەجوملە، واتا لیترێک دەگاتە 900 دینار،  ئۆکتانی 94 دەگاتە ھەزار دینار".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لێرەوە نەوتی خاو دەچێتە تورکیا کرێی گواستنەوە دەدەن (9 دۆلار بۆ بەرمیلێک) ، لەوێ دەپاڵێورێ کرێی پاڵاوتن و قازانجی پاڵاوگەمان لێوەردەگرن، پاشان کرێی گواستنەوەی ھێنانی بەنزین بۆ ھەولێرو گومرگ و کۆمپانیای خاڵی سنوری و قازانجی کۆمپانیای دەچێتە سەر،  لێرەش پاڵاوگە گەورەکانی نەوت کار پێناکرێت.

عەلی حەمەساڵح ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکات کە "بۆچی خۆت لە پاڵاوگەی ناوخۆی نەوت ناپاڵێویت؟ تەنیا ئەم تێچونانەی سەرەوە بگەڕێتەوە بەسە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین بە کوالێتی باش".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×