"هەفتەیەکی فێنکی کەشوهەوا بەڕێوەیە"
  2021-08-15       637       

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، هەفتەیەکی فێنکی کەشوهەوا لە عێراق بەڕێوەیە، بەڵام لە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگی ئابدا شەپۆلێکی گەرما و شێ ناوچەکە دەگرێتەوە.     

لەمبارەیەوە نائیل عەلی، شارەزای کەشناسی عێراقی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لەو دوو هەفتەیەی مانگی ئاب کە ماوە، هەفتەی یەکەم پلەکانی گەرما لەخوار ئاستی تێکڕای ساڵانەوە دەبن و کەشوهەوا بە گشتی فێنک دەبێت، ئەوەش بەهۆی هەڵکردنی بایەکی فێنک لە تورکیاوە بەرەو ئاسمانی عێراق.   

ناوبراو ئەوەشی خستۆتەروو:"بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەکان لە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگدا شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە و ڕادەی شێ-ش بەرزدەبێتەوە کە پێی دەوترێت گەرمای کۆتایی ئاب."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×