حەوت ساڵ بەر لە ئێستا چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی كۆجۆ-ی سەربە قەزای شنگال و دانیشتوانی گوندەکەیان جینۆسایدكرد و بهشێكی زۆری كچان و ژنانی ئهو گونده کەوتنە ژێردهستی داعش و پیاوهكانیان گوللـهباران كران.
15ی (ئاب/8)ی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی كۆجۆ-ی سەر بە قەزای شنگال لە رۆژئاوای نەینەوا، دوای ئەوەی لە 3ی ئاب شنگال کەوتە دەست داعش، کۆجۆ 12 رۆژ دابڕێنرا و دانیشتوانی گوندەکە نەیانتوانی ناوچەکە جێبهێڵن.
گوندی کۆجۆ بە دوری 25 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری قەزای شنگال و بە گەورەترین گوندی ئێزدییەکان و دوا سنوری ناوچەکانی نیشتەجێی ئێزدییەکان دادەنرێت، دانیشتوانی گوندی کۆجۆ بەر لەوهی بهرهوڕوی ئهو كارهساته ببنهوه، 780 خێزان بون و لە عەشیرەتی "مەنتکان"ی ئێزدییەکانن، پێش هاتنی داعش ژمارەی دانیشتوانی گوندی کۆجۆ 1700 (هەزار و حەوتسەد) کەس بون، داعش لە 15ی ئابی 2014 داگیری کرد و خەڵکی گوندەکەی جینۆسادی کرد.
دوای ئەوەی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شنگال و دەوروبەری لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەستیپێکرد 17 گۆڕی بە کۆمەڵ لە کۆجۆ دۆزرانەوە، کە تەرمی 400 کەسی تێدابو، تا ئێستا 525 کەسی دیکەی ئەو گوندە بێسەروشوێنن.