عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی مەرجی ڤیزای لەسەر قورس دەكرێت
  2021-08-15       1344       
كۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند:" داوا لەسەرجەم وڵاتانی ئەندام لەیەکێتییە کراوە پێداچونەوە بە قبوڵکردنی ئەو هاوڵاتییانە بکات که هیچ مافێکی یاساییان نییە لە خاکەکەیاندا بمێنێتەوە". دەڵێت" ئەو وڵاتانەی کە مەرجی ڤیزەیان لەسەر قورس دەکرێت بریتین لە وڵاتانی گییەننا و بەنگلادش و عێراق".

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە 15ى ئابى 2021، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند:" لە مانگی ڕابردوودا ئەم پێشنیارە خراوەتە ڕوو، دوای ئەوەی هیچ هاوکارییەک لەنێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نەبوو لەپرسی گەڕاندنەوە و ڕەتکردنەوەی کۆچبەرە نایاساییه عێراقییەکان بۆ وڵاتانی ئەوروپا"

ڕونیشیکردەوە، ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ یاسای پێدانی ڤیزەی پاڵێوراو، کە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوەوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەوەش یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت داوا لەسەرجەم وڵاتانی ئەندام لەیەکێتییەکە بکات پێداچونەوە بە قبوڵکردنی ئەو هاوڵاتییانە بکات که هیچ مافێکی یاساییان نییە لە خاکەکەیاندا بمێنێتەوە..

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو وڵاتانەی کە مەرجی ڤیزەیان لەسەر قورس دەکرێت بریتین لە وڵاتانی گییەننا و بەنگلادش و عێراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×