2021-08-15   1104     
سیاسیه‌كی عێراقی و سه‌رۆكی حزبی ئومه‌ی عێراقی ڕایگه‌یاند، عێراق چاوه‌ڕوانی دوباره‌بونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی ئه‌فغانستانه له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاوێنه: میسال ئالوسی ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی حزبی ئومه‌ی عێراقی ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه هه‌مان سیناریۆی ئه‌فغانستان له عێراق دووباره ببێته‌وه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆتایی ئه‌مساڵدا.
ئالوسی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، له ئێستادا عێراق له‌ژێر هه‌ژمونی ئێراندایه‌و ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ته‌واوی بكشێته‌وه، ئه‌وا میلیشیاكان هه‌موو كایه‌كانی سیاسی ئابوری سه‌ربازی كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات، بونی ئه‌مریكا له عێراق ڕێگره له‌وه‌ی ئه‌م وڵاته به‌ته‌واوی ببێته پارێزگایه‌كی تری ئێران.
ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستانداو سوپا‌و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له چه‌ند رۆژێكدا له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان چۆكیان داداو له ئێستادا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه نزیكه له كۆنتڕۆڵكردنی پایته‌ختی ئه‌و ووڵاته.