زیاتر لە 37000 كۆچبەر لە توركیا دیپۆرت كرانەوە
  2021-08-15       306       
بەپێی دوایین زانیارییەكانی دەزگای لوتكە، ئۆفیسی ڕێكخستنی كۆچ لە ماوەی حەوتدا مانگدا 37 هەزارو 270 كۆچبەر لە توركیا دیپۆرت كراونەتەوە.

ئاوێنه‌: دەزگای لوتكە بلاویكردەوە: زیاتر لە 12 هەزارو 800 كۆچبەریان ئەفغانی بوون و پیچنج هەزارو 840یان پاكستانی بوون و 18 هەزارو 339 كۆچبەریش لە نەتەوەكانی دیكە بوون.

شایەنی باسە، بەپێی ئامارەكانی توركیا لەم چەند مانگەی دواییدا، ژمارەی كۆچبەری ئەفغانی لەو وڵاتەدا زیادی كردووە بەهۆی بارودۆخی ناسەقامگیری ئەفغانستانەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتكە لە وڵاتی توركیا، لە نێویاندا ٦ كۆچبەری عێراقی هەبووە كە بە ڕەزامەندی خۆی گەڕاوەتەوە عێراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×