قەرەیلان لەبارەی روداوەکەی خەلیفانەوە داوای وەڵام لە پارتی دەکات
  2021-08-15       1141       

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) رایگەیاند، چاوەڕوانی پارتی دەكەن تا چارەنوسی ئەو گەریلایانە رونبكاتەوە كە لە خەلیفان هێرشیان كردنە سەر. دەشڵێت: پەکەکە هیواداربو، کە پارتی ئەگەر هاوکاریشی نەکات، ئەوا بێلایەن بێت، "بەڵام بەداخەوە بەو جۆرە نییە، گەمارۆدان، دەستگیرکردن، سیخوڕیی بۆ دوژمن هەیە."

ئاوێنە: موراد قەرەیلان، لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز، رایگەیاند"هەتا ئێستا لەبارەی روداوەكەی خەلیفانەوە هیچ بەرەوپێشچونێک نییە، ئێمە چاوەڕێین کە پارتی لەبارەی ئەو هەڤاڵانەوە رونکردنەوە بدات، هەم ئێمەو هەمیش بۆ گەلەکەمان، چونکە ئەو کەسانە خۆیان بۆ گەلەکەیان فیدا کردوە."

وتیشی"ئەو سێ گەریلایە ویستویانە بچنە مەتینا، ئەوان بەشاراوەیی و بەشەودا رێیان کردوە، تەنانەت بۆ ئەوەی کەس نەیانبینێت، بە رێگای سەرەکیدا نەڕۆشتون، بەڵام لە ناوچەی خەلیفان لەنزیک گوندی بێخمە، لە شوێنێکدا بە ڕۆژ دەمێننەوە، دیارە هەندێک کەس دەیانبینن و زانیارییان لەسەر دەدەن."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دواتر هێزێکی گەورەی تایبەت گەمارۆیان دەدەن و هێرشیان دەکەنە سەر، بەو شێوەیە شەڕ دروست دەبێت، ئەنجام چی بو؟ ئێمە نازانین، چ پێویستی بەوە دەکرد؟، ئەو سێ هەڤاڵە بە شەو، بە شاراوەیی دەیانەوێت لە شوێنێک بچنە شوێنێکی تر، ئەمە کاری کێ خراپ دەکات؟ ئەوە بەوجۆرە نییە، کە کەسێک بچێتە ناوچەی کەسێکی تر و بەو جۆرە ڕوداوەکە دورست بوبێت، نا، سێ کەس بینراون، کە لەشوینێکی شاراوەن و دەشزاندرێت ئەوانە کێن، کەچی چون گەمارۆیان داون، واتا بە مەبەست ڕویداوە، بۆیە ئەوە دۆخێکی جیاوازە، بەڕاستیی جێگای نیگەرانیی زۆرە، نەدەبو بەوجۆرە بوایە."

موراد قەرەیلان ئەوەشی وتوە"ئێمە لە دژی دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەین، دەتوانن هاوکارییمان بکەن، ئێمە هیواداربوین ئەگەر هاوکارییشمان نەکەن، با بێلایەن بن، بەڵام بینیمان، گەمارۆدان، ڕێگەگرتن، هەواڵدان بە دوژمن هەیە، ئینسان ناتوانێت لەمە تێبگات، ئیستا شەڕێک لەنێوان کورداندا پەیدا دەبێت، لە هەردولا بە سەدان کەس گیان لەدەست دەدەن، ئایا پارتی چ  سودێک لەمە دەبینێت؟"


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×