سەرۆكی ئەفغانستان وڵاتی جێهێشت
  2021-08-15       772       
ئەشرەف غەنی، سەرۆكی ئەفغانستان

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستانەوە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەشرەف غەنی، سەرۆكی وڵات بەرەو تاجیكستان هەڵاتوە. ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ گەیشتنی هێزەكانی تاڵیبان بە دەروازەكانی كابوڵی پایتەخت.

ئاوێنە: هاوكات لەگەڵ ئەوەش عەبدوڵا عەبدوڵا، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاشتیی نەتەوەیی لە ئەفغانستان، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا لە تویتەری خۆی ئەشرەف غەنی بە "سەرۆك كۆماری پێشو"ی ئەفغانستان ناوبردو رایگەیاند، ناوبراو وڵاتی جێهێشتوە.

پێشتر وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندبو كە داوا لە سەرۆكی ئەشرەف غەنی و سەركردەكانی ئەفغانستان دەكەن بمێننەوەو كار لەگەڵ ئەوان بكەن.

لەلایەكی دیكەوە باڵیۆزخانەی پاكستان لە كابوڵ ئاماژەی بەوەداوە كە وەفدێكی حكومەتی ئەفغانستان و چەند سەركردەیەكی ئەو وڵاتە گەیشتونەتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×