چەكدارانی تاڵیبان چونە نێو كۆشكی سەرۆكایەتی ئەفغانستان لە كابوڵ
  2021-08-15       647       

ئاژانسی رۆیتەرز ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، بڵاویكردەوە، چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان چونەتە نێو كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار لە كابوڵی پایتەخت، ئەوەش دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی هەڵاتنی سەرۆكی وڵات بەرەو تاجیكستان و فەرمانی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ چونە نێو كابوڵ.

ئاوێنە: ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دو سەركردەی تاڵیبانەوە بڵاویكردۆتەوە كە چەكدارانی تاڵیبان چونەتە نێو كۆشكی سەرۆكایەتی وڵات لە كابوڵی پایتەخت بەڵام تاوەكو ئێستا سەرچاوە بێلایەنەكان ئەوەیان پشتڕاست نەكردۆتەوە.

لەلایەكی دیكەوە حامید كارازای، سەرۆك كۆماری پێشوتری ئەفغانستان رایگەیاند، ئەنجومەنێكی هەماهەنگی بە ئامانجی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات پێكهێنراوە.

بەپێی راپۆرتەكان تاڵیبان ئاماژەی بەوەداوە كە بەتەواوەتی كۆنترۆڵی شوێنە دیارەكانی كابوڵی پایتەختیان كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×