حكومەتی هەرێم زیاتر لە دو ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەك لە باشیك خەرج دەكات
  2021-08-15       289       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوا بە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، بڕی دو ملیار و 184 ملیۆن و 437 هەزار دینار، بۆ ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەک لە باشیک خەرج کرا.

ئاوێنە: حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە"بودجەکە بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لە سەر بودجەی پارێزگای دهۆک دەبێت و بۆ ئەم پرۆژانە خەرج دەکرێت:

1. چاککردنەوەی ڕێگای مغارا بۆ چیای باشیک، بە گوژمەی یەك ملیار و 308 ملیۆن و 850 هەزار دینار.

2. گەیاندنی کارەبا بۆ میحوەری باشیک، بە گوژمەی 711 ملیۆن و 945 هەزار دینار.

3. ڕاکێشانی ئاو بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بە گوژمەی 162 ملیۆن و 632 هەزار دینار."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×