سەرۆكی ئەفغانستان: لەپێناو بەرگرتن لە خوێنڕشتن وڵاتم جێهێشت
  2021-08-15       1445       

ئەشرەف غەنی، سەرۆكی ئەفغانستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، دوای هەڵاتنی لە وڵات، رایگەیاند، لەپێناو بەرگرتن لە خوێنڕێژی بڕیاریداوە وڵاتەكەی بەجێبهێڵێت.

ئاوێنە: ئەشرەف غەنی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لەبەردەم بژاردە قورسەكەی روبەڕوبونەوەی چەكدارانی تاڵیبان و جێهێشتی وڵاتەكەمدا بوم.

وتوشیەتی، بۆ بەرگرتن لە خوێنڕشتن بڕیارم دا وڵاتەكەم جێبهێڵم.

جەختیشی كردەوە كە تاڵیبان براوەی "شمشێرو چەكە"و وتیشی، ئێستا "كەرامەت و سەرو ماڵ" خەڵكی ئەفغانستان لە ئەستۆی ئەواندایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×