ترەمپ لەسەر کەوتنی ئەفغانستان ھاتەدەنگ
  2021-08-16       1608       
دۆناڵد ترەمپ، کەوتنی ئەفغانستان بە گەورەترین شکستی ئەمریکا دەزانێت و داوای دەست لەکارکێشانەوەی جۆبایدن دەکات.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا، داوای لە جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا کرد، دەست لەکاربکێشێتەوە و دەڵێت: "بایدن لە کۆمەڵێک پرسدا شکستی خواردووە، بەتایبەت لە دۆسییەی ئەفغانستان و پەتای کۆرۆنا".

بەرای دۆناڵد ترەمپ، "ئەوەی لە ئەفغانستان روودەدات، گەورەترین شکستی ئەمریکایە لە مێژوودا".

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی ئابی 2021، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان چوونە ناو کابولی پایتەختی ئەفغانستان و ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ به‌ره‌و تاجیكستان رایكرد.

چه‌كدارانی تاڵیبان چوونە‌ ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان له‌ كابولی پایته‌خت و به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌ ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێسی راگه‌یاند: "به‌م زووانه‌ ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان راده‌گه‌یه‌نین".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×