2019-05-22   701     
شێركۆ میروەیس، بەسەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردراو لەئاڵا تاڵەبانی بردەوە كە لەلایەن د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقو محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانەوە پشتگیری دەكرا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ ٢٢ / ٥، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردراو كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، شێركۆ میروەیس بردییەوە، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیو ئەندامی كوتلەی "هاوپەیمانی بەغداد" لەپەرلەمانی عێراق، ئاڵا تاڵەبانی ركەبەری ناوبراو بو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
ئاڵا تاڵەبانی لەلایەن د.بەرهەم سەرۆك كۆماری عێراقو محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانەوە پشتیوانی دەكرا تا سەرۆكایەتی لیژنەكە وەربگرێت. ئەمڕۆش بەشێك لەو پەرلەمانتارانەی كە سەر بە"هاوپەیمانی" سەر بەد.بەرهەمو عەسائیبی ئەهلی حەق بون داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكەیان كردوە بەو پێیەی تەوافوق نەكراوە لەسەر كاندیدێك، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی پێداگری لەسەر ئەوە كردوە كە هەڵبژاردنەكە ئەنجامبدرێتو فركسیۆنە كوردییەكانیش پشتیوانیان لەئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كردوەو شێركۆ میروەیس بردویەتییەوە.
محەمەد حەلبوسی چاوی لەسەر ئەوە بو سەرۆكایەتی ئەم لیژنە گرنگە كە بۆ كوردە یەكلایی ببۆوە بدرێت بەئەندامێكی فراكسیۆنەكەی "تەحالوفی بەغداد"، كە ئاڵا تاڵەبانی بو.