2021-08-16   440     
سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هێشتا زووه هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاته نوێیه بكرێت.
ئاوێنە: سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "تالیبان ئەو بزووتنەوە فەقێیانەی کەبۆ 30 ساڵ دەچێت یاریکارێکی چالاکە لە چەکداری ئیسلامی و حکومەتداری و پەیوەندی گوماناوی".
ده‌شڵێت: "روون نەبوەتەوە چۆن ساڵانێك شەریەتی لەگەڵ ئەمریکا و وەختانێکی تر ئاشت و هاوکارە؟ ئێستاش کەگەڕاوەتەوە جارێ زووه هەڵسەنگاندنی لەسەر بکرێت، چاوەڕێ بین، ئاخری خێر بێت".
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ یه‌كشه‌ممه 15ی ئابی 2021، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان چوونە ناو کابولی پایتەختی ئەفغانستان و ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی وڵاته‌كه به‌ره‌و تاجیكستان رایكرد.
چه‌كدارانی تاڵیبان چوونە ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان له كابولی پایته‌خت و به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێسی راگه‌یاند: "به‌م زووانه ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان راده‌گه‌یه‌نین".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت دوێنێ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تالیبان بۆ ناو كابووڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، به‌شێك له سه‌ركرده ئیسلامییه‌كانی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كرد و خۆشحاڵی خۆیان به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر حوكم ده‌ربڕی.