2021-08-16   1174     
هیمان تەحسین بەگ، بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌دات ده‌نگه‌که ده‌مێنێته‌وه وه‌ک خۆی که‌س ناتوانێت به‌کاریبهێنێت له‌جیاتی ئه‌وی تر ده‌نگ بدات، لەربارەی گۆڕینی ناوی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانیش دەڵێت، "جارێ ناوی سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و نه‌گۆڕدراوه لای کۆمسیۆن".
ئاوێنە: هیمان تەحسین بەگ، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "ئێمه لیژنه‌یه‌کی ناوه‌ندیمان هه‌یه له کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له به‌غدا، ئه‌و لیژنه‌یه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ناوی ده‌نگده‌ران ده‌کات که له نووسینگه‌کانی شاره‌کانه، به‌شێوه‌یه‌کی ده‌وری هه‌موو ئه‌و ناوی خاوه‌ن کارتانه‌ی رۆیشتوون بۆنمونه سه‌فه‌ری کردووه یان کۆچی دوایی کردووه ئه‌وانه هه‌مووی ده‌کشێنرێته‌وه به به‌رنامه‌ی ئه‌کسڵ دواتر له‌وێ کۆمسیۆنی باڵا داخلی به‌رنامه‌یه‌کی ده‌کات دواتر لەناو ده‌برێن، بۆیه ئێمه تا کاتی هه‌ڵبژاردن واته چه‌ند رۆژێکمان مابێت بۆ هه‌ڵبژاردن ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ دابه‌شکردنی کارتی ده‌نگده‌ر و ناوی ده‌نگده‌ران، به‌شێوه‌یه‌کی ده‌وری هه‌موو ئه‌و کارته زیادانه ده‌گه‌ڕێته‌وه کۆمسیۆن، به به‌رنامه هه‌مووی داخلی به‌رنامه‌ی ئه‌کسڵ ده‌کرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه کۆمسیۆن له‌وێش لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه هه‌مووی لەناو ده‌برێن بۆئه‌وه‌ی ناوه‌کان دوباره نه‌بنه‌وه و هیچ بواری ساخته‌کاری نه‌مێنێت".
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن جەختیکردەوە، کۆمسیۆن رێگا و شوێنی توندی گرتوه‌تەبەر بۆ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەو روەوە وتی: "بێگومان یه‌که‌م ئێمه رێنمایه‌کی زۆر پته‌ومان داناوه بۆ ئه‌م بابه‌ته، کارتی بایۆمه‌تری کورت و درێژخایه‌نمان هه‌یه ئه‌وانه‌ن که نوێکراوه‌ته‌وه، ئه‌پده‌یتی هه‌موو ئه‌و زانیاریانه کراوه بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر ده‌نگده‌رێک له‌کاتی ده‌نگداندا ئه‌و کارته به‌کاربهێنێت ئه‌گه‌ر کارته‌که درێژخایه‌ن بێت یان ئه‌وی تر بێت بۆماوه‌ی سێ رۆژ ئیش ناکات، ئه‌و کارته واته ناتوانێت دوباره به‌کاری بهێنێته‌وه له فه‌رمانگه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنی تر".
هەروه‌ك وتیشی: "بێگومان ئێمه لیژنه‌ی پشکنینمان پێکهێناوه له کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن من یه‌کێکم له‌و لیژنانه‌ی که به‌رده‌وام هاتوچۆی ئه‌و نووسینگانه ده‌که‌م له‌وانه نووسنگه‌ی که‌رکوک، تکریت، موسڵ، دهۆک، سلێمانی، هه‌ولێر من سه‌رپه‌رشتی ئه‌م نووسینگانه ده‌که‌م ئیتر ئه‌و نووسینگانه هه‌ر کارتێکی زیاده‌یان هه‌بێت هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌به‌رئه‌وه هیچ بوارناده‌ین کارتی زیاده بمێنێت شتی وانابێت که بوترێت دوباره ئه‌و کارته به‌کاربهێنرێته‌وه".
سەبارەت بەوەی چ گەرەنتییەکتان داوە بە خەڵک و لایەنە سیاسیەکان کە ئەمجارە تۆماری دەنگدەران تۆمارێکی بێ کێشە بێت؟ لە وەڵامدا هیومان تەحسین بەگ وتی: "هه‌موو ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی ده‌یکه‌ین به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه، به‌رده‌وام له‌هه‌موو قۆناغێک له‌گه‌ڵمانن ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی هه‌موو قۆناغێک ده‌که‌ن و ئاگاداری هه‌موو شتێکن، ئه‌وان (کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان) له کۆمسیۆن ته‌نانه‌ت له نووسینگه‌کانی شاره‌کان به‌رده‌وام چاودێری ده‌که‌ن و ئاگاداری هه‌موو شتێکن، بۆیه ئێمه نزیکه‌ی 180 زیاتر رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیمان بانگهێشت کردووه بۆئه‌وه‌ی چاودێربن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی که له 10-10 ئه‌نجام ده‌درێت".
بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەشڵێت: "ئێمه داتامان هه‌یه لای خۆمان، من خۆم ئه‌و سه‌ردانانه‌ی ده‌مکرد بۆ نووسینگه‌ی شاره‌کان ته‌ئکیدی ئه‌وه‌مان کردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر هه‌موو نووسینگه‌کان که زۆرترین کارتی ده‌نگده‌ر دابه‌ش بکرێت، ئه‌وانه‌ی که ده‌مێنێته‌وه بێگومان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یان کۆچی دوایی کردووه، به‌ڕاستی ئامارێکی ته‌واومان نییه کێشه‌که‌ش له‌وه‌دایه سه‌یر ده‌کرێت که‌سێک کۆچی دوایی ده‌کات واته مه‌رج نییه له نه‌خۆشخانه مردبێت چونکه له‌نه‌خۆشخانه ده‌توانێت ئامارێک بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌کان نه‌مردبێت یان له ماڵه‌وه مردبێت ناتوانرێت ئامارێکی ورد هه‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته چونکه ئه‌وانه‌ی له‌ماڵه‌وه ده‌مرن تۆمار ناکرێن له ئاماری نه‌خۆشخانه بۆیه ئه‌وه کێشه‌ی بۆمان دروستکردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو ئه‌و کارتانه‌ی دابه‌شنه‌کراون به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران نابێت یه‌ک کارتی زیاده بمێنێته‌وه له هیچ نووسینگه‌یه‌ک هه‌مووی ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه لای خۆمان له کۆمسیۆن پێی ده‌ڵێن " المسحوبه" ، وه لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن یه‌ک کارتی زیاده نامێنێت".
ئایا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پێشتردا ئەم رێ و شوێنانەی نەگرتوه‌تەبەر؟ وەڵامەکەی هیمان تەحسین بەگ بەمجۆرەبوو: "بێگومان ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گیراونەتەبه‌ر لەم ئه‌نجومه‌نی کۆمسیۆنە ئیجرائات زۆر پته‌وتره له‌وانه‌ی پێشوو، ئه‌م کۆمسیۆنه پێکهاتووه له زۆرینه‌ی دادوه‌رن ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌کان که منیش یه‌کێکم له‌وانه هه‌موومان له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رییه‌وه هاتوینه کۆمسیۆن".
دەربارەی دەنگۆی فرۆشتنی کارتی دەنگدان؟ ئەو بەڕێوەبەرە گشتیەی کۆمسیۆن رەتیکردەوەو و دەڵێت: "ئه‌و شته دووره له راستیه‌وه، کارتی ده‌نگده‌ران نافرۆشرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک ئه‌وکارته‌ی پێ بێت ناتوانێت به‌کاریبهێنێت، هه‌موو رێوشوێنەکان ئه‌لکترۆنییه ناتوانێت به‌کاری بهێنێت، په‌نجه‌مۆری تیادایه هه‌ر که‌سێک په‌نجه‌مۆری جیاوازه له‌وی تر، که‌س ناتوانێت په‌نجه‌مۆری ئه‌وی تر به‌کاربهێنێت له‌به‌رئه‌وه بشفرۆشرێت هیچ به‌هایه‌کی نییه".
دەربارەی ئەوەی ئەگەر کەسێک نەچێت بۆ دەنگدان دەتوانرێت لەبری ئەو دەنگ بە کارتەکەی بدرێت؟ لە وەڵامدا هیمان تەحسین بەگ وتی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شتی واناکرێت و نابێت، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسیه، ئه‌وه‌ی ده‌ڕوات ده‌نگ ده‌دات ئه‌وه‌شی ناڕوات ئێمه فشار له که‌س ناکه‌ین، به‌ڵێ ئێمه خه‌ڵک هانده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌شداربن له‌م پرۆسه دیموکراتیه به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا ئێمه فشار له هیچ که‌سێک ناکه‌ین به‌زۆری بڕوات ده‌نگ بدات بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌دات ده‌نگه‌که ده‌مێنێته‌وه وه‌ک خۆی که‌س ناتوانێت به‌کاریبهێنێت له‌جیاتی ئه‌وی تر".
هەروەها دەشڵێت: "نه‌خێر ئه‌و کارته لای خۆی ده‌مێنێته‌وه، کاتێک ئه‌و کارته دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر هاووڵاتیی، کارته‌که لای خۆی ده‌مێنێت ره‌نگه ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و که‌سه نه‌خۆش بکه‌وێت و نه‌توانێت بڕوات له‌وانه‌ی پاساوێکی شه‌رعی هه‌بێت نه‌توانێت بڕوات له‌به‌رئه‌وه ناتوارێت لێی بسه‌نرێته‌وه به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا زه‌مانه‌تی ئه‌وه ده‌که‌ین که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک که‌س ناتوانێت ئه‌و کارته به‌کاربهێنێت له‌جیاتی ئه‌و که‌سه‌ی ناڕوات بۆ ده‌نگدان".
بە پێی بەشێک لە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان (ئاڵا تاڵەبانی) لە لیستی هاوپەیمانی دوورخستوەتەوە لەبری ئەوە بەنیازە کاندیدێکی تر دابنێت.
بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق سەبارەت بە رێوشوێنە یاساییەکان لەو رووەوە دەڵێت: "سه‌باره‌ت به گۆڕینی هه‌ر پاڵێوراوێک ئێمه له کۆمسیۆن واده‌ی کاتیمان هه‌یه کاتمان هه‌یه که هه‌موومان پابه‌ندین به‌وکاتانه‌ی دیاریکراوه به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی کۆمسیۆن بۆیه دوا مۆڵه‌ت بۆ گۆڕینی پاڵێوراوان 1-5 بوو، ئێستا گه‌یشتینه قۆناغێک که له قۆناغی چاپکردنی کاغه‌زی ده‌نگدانین که گه‌یشتینه ئه‌و قۆناغه ناتوانرێت ده‌ستکاری هیچ پاڵێوراوێک بکرێت چونکه ده‌بێت دوباره کاغه‌زی ده‌نگدانه‌که چاپ بکرێته‌وه ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه".
دەربارەی گۆڕینی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان بەوەی ئایا لە کۆمسیۆن ناوی سەرۆکی هاوپەیمانی گۆڕاوە هەروەک ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرۆکی لیستەکەی لە لاهور شێخ جەنگیەوە، بۆ قوباد تاڵەبانی، گۆڕی، ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن رەتیکردەوە ناوەکە لە کۆمسیۆنەوە گۆڕابێت و جەختیکردەوە وەک سەرەتا وایە، لەو رووەوە هیمان تەحسین بەگ وتی: "جارێ وه‌ک خۆی ماوه هیچ داواکاریه‌کمان پێشکه‌ش نه‌کراوه، هه‌ر دواکاریه‌کیش که پێشکه‌شی ئه‌نجوومه‌ن ده‌کرێت، ئه‌نجومه‌ن بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ده‌دات ئیتر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر بڕیاری کۆمسیۆن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر زۆر زه‌حمه‌ته گۆڕینی پاڵێوراو له‌م قۆناغه‌دا چونکه ئێستا ئێمه هه‌نگاوێکی زۆرمان بڕیووه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن".
بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق زیاتر روونیکردەوە: "تا ئه‌م ساته سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام خاڵێکی زۆر گرنگ هه‌یه لێره سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتی هه‌ر لیستێک بێت ئه‌گه‌ر سونه بێت یان شیعه بێت یان کورد بێت په‌یوه‌ندی نییه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌ک ناو، هه‌ر سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک ئه‌گه‌ر بگۆڕدرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ناوی وه‌ک پاڵێوراو نه‌بێت گۆڕینی زۆر ئاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی داخلی کاغه‌زی ده‌نگدان نابێت، واته ئه‌گه‌ر داواکاریه‌کمان بۆ پێشکه‌ش بکرێت، هه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک که دروست ده‌بێت، دروست ده‌بێت له چه‌ند حزبێک واته له دوو حزب و زیاتر ده‌بێت ئه‌و حزبانه به هه‌موویانه‌وه داواکاریه‌کمان پێشکه‌ش بکه‌ن و بڵێن ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌رۆکی ئه‌م لیسته بگۆڕین دواتر ئه‌م داواکارییه دراسه ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زۆر ئاساییه گۆڕینی سه‌رۆک لیست ئه‌گه‌ر هاتوو ناوی له‌ناو پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت واته خۆی کاندید نه‌کردبێت".
هیمان تەحسین بەگ ئەوەشی وت: "جارێ ناوی سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و نه‌گۆڕدراوه لای کۆمسیۆن".