نرخی بەنزین ھەزار دیناری تێپەڕاند
  2021-08-16       715       
لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنی دابەزینی نرخی بەنزینیاندا، بەڵام نرخی بەنزین هەر لەبەرزبوونەوەدایە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەك لیتری بەنزینی نۆرۆماڵ لەنێوان 825 دینار 850 دینارەو نرخی بەنزینی محسن 950 بۆ 970 دینارو بەنزینی سۆپەر 1100 دیناری تێپەڕاند.

جێگەی باسە بەپێی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین، حكومەتی هەرێم لە پڕێكدا نرخەكەی بەرزنەكردەوە، بەڵكو ماوە ماوە بڕی 25 دینار نرخەكە بەرزدەكاتەوەو باس لەوەش دەكرێت نرخی یەك لیتر بەنزین دەگاتە 1000 دیناری عێراقی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×