ڕۆژهەڵاتییەكان داوای پاراستنی گیانیان لە حکومەتی هەرێم دەکەن
  2021-08-16       433       
دوای تیرۆرکردنی مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دێموکراتی کوردستان، سەدان چالاک و سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نامەیەکدا داوای پاراستنی گیانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئاوێنە: دەقی ئەو نامەیە، کە لەلایەن 642 چالاکی مەدەنی، سیاسی، ڕۆژنامەنووس، نووسەر و کەسایەتیی کورد واژووکراوە و ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، UNHCR لە عێراق، بەرپرسانی ڕێکخراوی قەندیل و ڕێکخراوی سویدیۆ کراوە.

ئەمە لەكاتێكدا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەرسەلان یارئەحمەدی و ژیلا موستەئجێر نیشتەجێی شاری هەولێر و دوو لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە.

دوای تیرۆری مووسا باباخانی، ئەو چالاک و سیاسی و ڕۆژنامەنووسانە، ترسی ئەوەیەن هەیە ژیانیان بکەوێتە مەترسییەوە و پاشان دۆسیەکانیان بە هەڵاتنی تاوانبار بۆ ئێران کۆتایی پێبێت، وەک چۆن لە دۆسیەی باباخانیدا بکوژەكە هەڵات بۆ ئێران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×