ئاسایشی سلێمانی ھەشت بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر دەکات
  2021-08-16       403       
ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ھەشت کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکرد و دەستیشیان گرت بەسەر زیاتر لە شەش کیلۆگرام مادەی ھۆشبەر لە جۆری حەشیش و کریستاڵ.

ئاوێنه‌: بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بە دواداچون، لە سێ چالاکی جیاوازدا ھەشت کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر دەستگیرکراون و شەش کیلۆ و ٢٨ گرام حەشیش و کریستاڵیش دەستیان بەسەردا گیراوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکییەکان لە رۆژانی ٨ و ١٠ی مانگی حوزیران و ١٠ی تەموزدا ئەنجامدراون و تۆمەتبارەکانیش بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای مادەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×