لە بۆردوومانەکەی تورکیا لە شەنگال سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی کوژرا
  2021-08-16       1255       
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە لە شەنگال فەرماندەیەکی لیوای80ی حەشدی شەعبی و یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژراوە.

ئاوێنه‌: هاوکات یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال “یەبەشە” لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن، هێرشەکە ئەندامێکی ئەوانی کردووەتە ئامانج و لە ئایندەدا زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.

ئەو فەرماندە سەربازییەی کە کوژراوە ناوی “سەعید حەسەن سەعید”ە و ئێزدییە، لەگەڵ ئەویشدا کەسێکی دیکە کوژراوە و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 16ی ئاب، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی لەناو بازاڕی کۆنی شەنگال، ئۆتۆمبیلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەریان کردە ئامانج، كە تابلۆی سلێمانیی پێوەبووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×