ئەو ئەفسەرە كوردەی لە بەغدا هەڵهات، دەستگیركرا
  2021-08-16       1712       

میدیا عێراقییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بڵاویان كردەوە، ئەنوەر حەمە ئەمین، فەرماندەی پێشوی هێزە ئاسمانییەكانی عێراق، دەستگیركرا، ناوبراو هەر ئەمڕۆ لەدوای ئەوەی لەلایەن دادگاوە سزای دو ساڵ زیندانی بۆ دەرچو لە بەغدا هەڵهاتبو.

ئاوێنە: ماڵپەڕی سومەریە نیور، لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردۆتەوە، ئەنوەر حەمە ئەمین، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەكانی عێراق، دوای هەڵهاتنی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراو ئێستا لە بنكەی پۆلیسی "ساڵحیە"یە.

ئەنوەر حەمە ئەمین، ئەمڕۆ دوای ئەوەی برایە بەردەم دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغدا، لەلایەن دادگاوە سزای دو ساڵ زیندانی بۆ دەركرا، بەڵام لەكاتی هاتنە دەرەوەیدا لە دادگا، بە هاوكاری برازایەكی كە عەقیدە لە وەزارەتی بەرگری، لە دەستی پۆلیس هەڵهات بۆ شوێنێكی نادیار، بەرلەوە برازاكەی دەستگیركرابو.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×