كونسوڵی چین: زیاتر لە 1200 هاوڵاتی وڵاتەكەمان لە كۆمپانیاكانی هەرێم كاردەكەن
  2021-08-16       328       

كونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ئێستا زیاتر لە 1200 هاوڵاتی وڵاتەكەی كار لە كۆمپانیاكانی چیمەنتۆ، ستیل و پەیوەندییەكان لە هەرێمی كوردستان دەكەن.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نی ڕوچی، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللیی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێكدا هەردولا باسیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان، بارودۆخی سیاسی و ڕەوشی تەندروستی و پەروەردەیی لە هەرێمی كوردستان کرد. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی هەرێم، گەشەسەندنی بازرگانیی چینی بەرز نرخاندو هیوای خواست ئەزمونی ئەو وڵاتە لە بوارە جیاوازەكاندا لە هەرێمی كوردستان ڕەنگ بداتەوەو كۆمپانیا چینییەكان وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكەن.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی چین خۆشحاڵیی خۆی بە كردنەوەی بەشی زمانی چینی لە زانكۆی سەڵاحەدین دەربڕی هەروەك لە ساڵی ڕابردوەوە لە زانکۆی پەکینیش بەشی زمانی کوردی دەخوێنرێت، هەروەها ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا زیاتر لە 1200 هاوڵاتیی چینی کار لە کۆمانیاکانی چیمەنتۆ و ستیل و پەیوەندییەکان لە هەرێمی كوردستان دەکەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×