دوایین زانیاری لەبارەی تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانی بە پارێزگابونی هەڵەبجە لە عێراق
  2021-08-16       442       

موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، بڕیارە بەم نزیكانە وەفدێكی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عێراق سەردانی هەڵەبجە بكن بۆ ئامادەكردنی سەرجەم پێداویستییەكان و دواتر هەڵەبجە لە نەخشەی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عێراق دەبێتە پارێزگای ژمارە 19.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ دوشەممە، موسه‌ننا ئه‌مین، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق‌ له‌گه‌ڵ عەلی شوكر، سه‌رۆكی راوێژكارانی سه‌رۆك كۆمار كۆبوەوەو تێیدا تاوتوێی دو بابەتیان كرد.

موسەننا ئەمین لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، یەكێك لە بابەتەكان باس كردن بوە لە به‌دواداچونی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2014-2015-2016.

هەروەك ئاشكرایكردوە كە بابەتەكەی دیكەی كۆبونەوە "باسكردنی ته‌واوبونی رێكاره‌ یاساییه‌كانی به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌" بوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی"بڕیار وایه‌ به‌م نزیكانه‌ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی پلاندانی حوكمه‌تی عێراق بێن بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئاماده‌كردنی هه‌مو پێداویستییه‌كان و دواتر هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ نه‌خشه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌بێته‌ پارێزگای (ژماره‌ 19) له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی عێراق."

جەختیشی كردۆتەوە كە "هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌مزیه‌تی مه‌زڵومیی كورد ده‌كرێته‌ پارێزگا، نه‌ك هیچ بنه‌مایه‌كی تر."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×