رێکخراوی فەلەستینیی " حركة المقاومة الإسلامية" (حەماس) رۆژی دووشەممە خۆشحاڵیی خۆی لە سەرکەوتنی تالیبان دەربڕی.
ئاوێنه: رێکخرای حماس رایگەیاند هیوای سەرکەوتن بۆ میللەتی مسوڵمانی ئەفغانستان و رێبەرانی دەخوازێت. هیوادارە یەکیەتیی و سەقامگیری و پەرەسەندوویی بۆ ئەم وڵاتە بگەڕێتەوە.
ئەم ریکخراوە فەلەستینیە تێکشکانی ئەمریکا بە ئاکامی جیهادی ٢٠ ساڵەی تالیبان دەزانێت.
حەماس لە لایەن ئەمریکا، کەنەدا و ئیسرائیلەوە وەک رێکخراوی تیرۆریستی دەناسرێت، سەرکەوتنی تالیبان وەک ئەزموونی بۆ خۆڕاگریی میللەتان دەناسێنێت.