سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، فه‌رمانیكردوه شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی تیمی دیپلۆماسی و هاوپه‌یمانه‌كانیان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌مریكا.
ئاوێنه: جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌باره‌ی ئه‌فغانستان، له‌كۆشكی سپییه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌مو ئه‌و ئامانجانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه كه 20 ساڵ به‌رله‌ئێستا هێزیان بۆی ناردوەته ئه‌و وڵاته و دوێنێش فه‌رمانی ناردنی شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی كردوه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی تیمی دپلۆماسی و هاوپه‌یمانه‌كانیان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌مریكا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وتاره‌كه‌یدا به‌ڕونی ئه‌وه‌شی وت، كه ئامانجی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌وان له ئه‌فغانستان بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت نه‌بوه و نه‌شیانویستوه ئه‌فغانستان بكه‌نه دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی دیموكراسی یه‌كگرتو، به‌ڵكو ته‌نها ئامانجیان سزادانی ئه‌نجامده‌رانی روداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر و رێگرتن بوه له‌وه‌ی ئه‌فغانستان ببێته‌وه به پێگه‌ی په‌نادانی تیرۆرستان، هه‌ردو ئامانجه‌كه‌شیان به‌ده‌ستهێناوه.
بۆ پشتگیریكردنی زیاتر له‌بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی، "ئێمه 10 ساڵ به‌رله‌ئێستا ئوسامه بنلادنی سه‌ركرده‌ی قاعیده‌مان له‌ناوبرد، قاعیده‌مان به‌ته‌واوه‌تی له‌چالاكی خست، بۆیه ده‌ساڵ دوای ئه‌و به‌رواره چیتر مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا به‌پێویست نازانین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ی كه ڕه‌وانه ده‌كرێت ماوه‌ی مانه‌وه‌ی كورت ده‌بێت و ته‌نها ئامانجی پاراستنی تیمی دیپلۆماسی و هاوڵاتیانی ئه‌مریكی و هاوپه‌یمانه‌كانی و ئه‌و ئه‌فغانیانه‌یه كه هاوكارییان كردون و ده‌یانگوازنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان.