ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دوو قۆڵەوە ئۆپراسیۆنێکی سەربازییەکان لە ناوچەی داودەی سەر بە قەزای نەوجول دەستپێکرد.
ئاوێنه: بە پێی زانیارییەکان، قۆڵی یەکەم ھێزەکانی کۆماندۆی پێشمەرگە و یەکەیەکی ھێزەکانی فەڕەنسا لە شۆراو ئۆپراسیۆنەکەیان دەستپێکردووە تا گوندەکانی پەڵکانە، لە قۆڵی دووەمیش ھێزێکی ھاوبەشی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا و لیوای ٥٢ی سوپای عێراقی و لیوای ٥٢ی حەشدی شەعبی لە زنجیرە چیای غەرە و گوندی قوریچای دەستیان پێکردووە و تا ئێستا دەستیانگرتووە بەسەر چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش و تەقێنراوەتەوە.
قۆڵی یەکەم هێزەکانی کۆماندۆی پێشمەرگەو هێزەکانی فەرەنسی لەشۆراو دەستیان پێکردوە تاگوندەکانی پەڵکانەو قۆڵی دوەمیش هێزێکی هاوبەشی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێراو لیوای 52ی سوپای عێراقو لیوای 52ی حەشدی شەعبی لەزنجیرە چیای غەڕڕەو گوندی قوریچای دەستیان پێکردوە.
ئۆپهراسیۆنەکە بەردەوامی هەیەو تائێستاش لەئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر چەندین حەشارگەی چەکدارانی داعش گیراوەو بەشێکیشیان سوتێنراونو بەشێکی تریشیان تەقێنراونەتەوە.