خاوه‌ن نانەواخانە و سەموونخانەكان داواكارن نرخی شەش سەموون یان نان بكەن بەهەزار دینار
  2021-08-17       648       

ئەمڕۆ سێ شەممە نوێنەرانی سەموونخانە و نانەواخانەكانی سلێمانی یاداشتێكیان پێشكەش بەقائیمقامیەتی سلێمانی كرد و مۆڵەتی چوار ڕۆژیان دایە حكومەت.

ئاوێنه‌: خاوه‌ن نانەواخانە و سەموونخانەكان داواكارن نرخی شەش سەموون یان نان بكەن بەهەزار دینار، ئەم داوایەش لەلایەن بەرپرسانی ئیداری شارەكەوە تاكو ئێستا ڕەتكراوەتەوە.

به‌ وته‌ی خاوه‌ن نانه‌واخانه‌ و سه‌مونخانه‌كان، ماوەی نزیكی سێ هەفتەیە نرخی فەردەیەك ئارد دە تاكو دوانزە هەزار دینار گرانتر بووە، هەروەها نرخی لیترێك گاز نزیكی 200 دینار بەرزبووەتەوە.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، ئەگەر تاكو ڕۆژی شەممەی داهاتوو چارەسەری كێشەكەمان نەكەن، ئەوا نرخی شەش نان یان شەش سەموون بە هەزار دینار دەفرۆشین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×